پلاتفۆرمەکانی بازرگانی

سەکۆکانی بازرگانی Trading Platforms _ سۆفتوێرێکە کە دەتوانرێت بۆ ناردنی داواکاری کڕین و فرۆشتن بۆ بەرهەم و ئامێرە داراییەکان بەکار بهێنرێت وەک ” پشک ، جووته دراو، کاڵا ، کانزا” و ئەوانی تر،به ئۆنلاین لە ڕێگەی نێوەندێکی داراییەوە و پلاتفۆرمی مێتاترایدەر “MetaTrader”كه یەکێکە لەناوبانگترین پلاتفۆرمەکانی بازرگانی لەجیهاندا و لەلایەن کۆمپانیای”Meta Quotes Software” بەرهەم دەهێنرێت کە سەکۆی بازرگانی لە دوو ڤێرژن بەردەستە یەکەمیان به پلاتفۆرمی مێتاترایدەر MT4 وەشانی دووەم پلاتفۆرمی مێتاترایدەر MT5 داینانرێت کە هەردووکیان وەک ستانداردی بازرگانی سەرەکی بەکار دەهێنرێن.   

منصات-التداول-المتعددة
ئەوان دوو سەکۆی بازرگانین کە بە تەواوی ئازادن و گونجاون لەگەڵ پێداویستی بازرگانەکان چونکە ئەوان هەموو ئەو ئامراز و هێڵکاریانە دابین دەکەن کە بازرگانەکان پێویستیانە، بەڕێوەبردنی داواکاری و بەڕێوەبردنی بازرگانی. ئەم زانیاریە دەتوانێت یارمەتی بازرگانەکان بدات لە پڕۆسەی شیکردنەوەی تەکنیکی، بنەڕەتی و تر، بڕیاردان، دوورخستنەوەی پێشبینیەکان و بەکارهێنانی ستراتیجیە جۆراوجۆرەکانی بازرگانی و هەروەها نیشاندەری تەکنیکی دا.
مێتاکۆت MT5 ى لە ساڵی ۲۰۱۰ بڵاو کردەوە، پێنج ساڵ دوای دەرچوونی MT4 ، و هەندێک جیاوازی هەیە لە نێوان دوو پلاتفۆڕمەکە، بۆ نمونە لە بواری کاتەکان، داواکاریە هەڵواسراوەکان، هتد.سەکۆی بازرگانی لە ڤێرژنە جۆراوجۆرەکانیدا یەکێکە لە ئامرازە سەرەکیەکان بۆ دەستپێکردنی گەشتی بازرگانی هەروەک پردێکە کە بازرگانەکە دەبەستێتەوە بە بازاڕی دارایی کە دەیهەوێت وەبەرهێنانی تێدا بکات.ئەگەر حەزی لە بازاڕەکانی پشک بێت، فۆرێکس، کاڵاکان یان تەنانەت کریپتۆکورینسەکان ڕووکارێکی دۆستانەی بەکارهێنەری دەدات بۆ دانانی داواکاری بازرگانی. کۆمپانیاکەمان دەرفەتی کردنەوەی هەژمێرێکی دیمۆ بە دەرماڵەی ڕاستەقینە و هەڵبژاردنی جۆری ڕاستی ئەژمێر بۆ تۆ، ڕاهێنان و پەروەردەکردن لە بازاڕەکان پێش ئەوەی بچنە کردنەوەی هەژمارێکی ڕاستەقینە، پارەدانان و دەستپێکردنی پرۆسەی بازرگانی، بۆیە کە ئێمە ئامۆژگاری گرنگی کردنەوەی ئەژمێری دیمۆ دەکەین.
ئەم دوو پلاتفۆرمە دەتوانرێت لەسەر کۆمپیوتەر و تەلەفۆنی جۆراوجۆر دابگیرێت، ئەمە جگە لە دابینکردنی پلاتفۆرمی وێب “Web Terminal”كه ئەمە پلاتفۆرمێکی بازرگانی سەرهێڵە کە دووبارەکردنەوەی پلاتفۆرمی بازرگانی MT4&MT5 ه بەڵام بەبێ پێویستی دابەزاندنی هیچ پرۆگرامێک هەروەها دەتوانرێت بچێتە ژورەوەو کاری پێبکرێت لە ڕێگەی کۆمپیوتەرێک یان تەلەفۆنێکەوە، تەنها لە ڕێگەی وێبگەڕێکەوە بۆ کردنەوەو و داخستنی مامەڵەکان ! 

پلاتفۆرمی ئێمە لە جۆر و ڤێرژنە جۆراوجۆرەکان پشتگیری MT4 & MT5& Web Terminal هەموو جۆرەکانی ئامێرەکان و وێب سایتەکان ده كات لەوانە:

IOS, Android, Windows, Google Chrome, Mozilla Firefox, Microsoft Edge, Internet Explorer, Safari, Firefox, Opera.

دەتوانی بچیتە ناو سەکۆی بازرگانی MT4 لەێگەی:

🔸چوونەژوورەوە بۆ MT4 لەڕێگەی مۆبایلی “ئەندرۆید” 
🔸چوونەژوورەوە بۆ MT4 لەڕێگەی مۆبایلی “ئایفۆن” 
🔸چوونەژوورەوە بۆ MT4 لەڕێگەی “ئامێری کۆمپیوتەر ” 
🔸چوونەژوورەوە بۆ MT4 لەڕێگەی “وێبسایت

دەتوانی بچیتە ناو سەکۆی بازرگانی MT5 لەێگەی:

🔸چوونەژوورەوە بۆ MT5 لەڕێگەی مۆبایلی “ئەندرۆید” 
🔸چوونەژوورەوە بۆ MT5 لەڕێگەی مۆبایلی “ئایفۆن ” 
🔸چوونەژوورەوە بۆ MT5 لەڕێگەی “ئامێری کۆمپیوتەر ” 
🔸چوونەژوورەوە بۆ MT5 لەڕێگەی “وێبسایت

بۆ داگرتنی پلاتفۆرمی بازرگانی

Document
بەشداری بکە لەگەڵمان
استراتيجية الهيدج

ستراتیژی هيدج

هیدج یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە بازرگانەکان لە بازاڕی فۆرس بەکاریان دەهێنن بۆ پاراستنی بازرگانیەکانیان لە مەترسی زیانە شاراوەکانی

المزيد »
Scroll to Top