پۆلێنکردنی جووتە دراوەکان

جووتە دراوەکان یەکسان نین، چونکە هەندێک گرووپ زۆر زیاتر لە ئەوانی تر بازرگانیان لەگەڵ دەکرێت و ئەم دراوانە بە جووتە سەرەکیەکان زاڵن. ئەو دراوانەن کە لەسەرتاسەری جیهاندا بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بازرگانیان پێ دەکرێت چ دراوەیەکی بنچینەیی بێت یان دراوێکی پێچەوانەیە ولەلایەکی دیکەوە دراوی وڵاتە پیشەسازییە گەورەکانە، کە بریتین لە وڵاتانی ناوچەی یۆرۆ، ژاپۆن، بەریتانیا، سویسرا ، کەنەدا،ئۆستراڵیا ،نویزڵەندا .

چوار جووتە سەرەکی و بەناوبانگەکە ئەمانەن:
🔸یۆرۆ بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی EUR/USD
🔸دۆلار بەرامبەر یەنی ژاپۆنی USD/JPY
🔸پاوەنی بەریتانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی GBP/USD
🔸دۆلاری ئەمریکى بەرامبەر فرانكى سويسرى USD/CHF

ازواج-العملات-

جووت یەکتربرەکان لە نێوان جووتە دراوییە گەورەکان دادەنرێن بەڵام دۆلاری ئەمریکییان تێدا نییە و بریتین لە:

🔸پاوەنی بەریتانی بەرامبەر یەنی ژاپۆنی GBP/JPY
🔸یۆرۆ بەرامبەر پاوەنی بەریتانی EUR/GBP
🔸یۆرۆ بەرامبەر فرانکی سویسری EUR/CHF

جووتە دراوی دووەمەکان کۆمەڵێک جووتی کەمتر ناسراون لە بازاڕە داراییەکان، وە بۆ زۆربەی ئەم جووتانە بۆ بازرگانی کردن نموونەیی نین و قەبارەی بازرگانی لەسەر ئەم جووتانە زۆر کەمترە بە بەراورد لەگەڵ جووتە سەرەکیەکان وەک:
🔸دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە زلۆتی پۆڵەندی USD/PLN
🔸پاوەنی بەریتانی بەرامبەر دۆلاری سەنگافوری GBP/SGD
🔸لیرەی تورکی بەرامبەر یەنی یابانی TRY/JPY

ئەو پلاتفۆرمە بازرگانیانەی کە تۆ بەکاری دێنیت بەردەستن کە ژمارەیەکی زۆر لە جووتە دراوەکان بەردەستن بۆ بازرگانی کردن و لەوانەیە هەندێکیش نا ئاشنا دەربکەون و نزیکتر بن لە تێکەڵەیەکی ناتەبای سیمبۆلی دراو، بە گشتی، جووتە دراوە بنەرەتیەکان بە قەبارەی بازرگانی و بەخششی بەرزتر بە بەراورد لەگەڵ جووتە نا بەناوبانگەکان و پشت بەستن بە سروشتت وەک بازرگانێک کە لەوانەیە بە دوای جووتە هەڵاتووەکان بگەڕێیت یان بەدوای دەربازبوون لی بگەڕێیت, ئەگەر ستراتیجەکەت تێوەگلێت لە هەوڵدان بۆ گرتنی ڕەوتە سەرەکیەکان ئەوا تۆ بە دوای جووتە دراوەکاندا دەگەڕێیت کە زۆر جار ڕێگا ڕوونەکان دەگرنە بەر.
ئەگەر لە گرتنی قازانجەکان لە بازاڕەکاندا باش بیت، ڕەنگە ئەم تایبەتمەندیە مەرجێکی پێویست نەبێت بۆ تۆ، تاکە شت کە پێویستە لە هەر حاڵەتێکدا دووربکەویتەوە و بێ گوێدانە شێوازی بازرگانی پەسەندکراو بازاڕە شڵەژاوەکانن کە عادەتەن لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر نیشانەی هەڵەدا دەردەکەون .

ئایا هەندێک جووت لە ئەوانی تر باشترن؟
هەر جووتێکی دراو بەتێپەڕبوونی کات کەسایەتیەکی بێوێنەی هەیە و گۆڕانکاری تێدا دەکرێت، واتە دەکرێت جووتێکی دراو کە لە مانگێک یان ساڵێکدا قازانجت بۆ بکات، لەوانەیە لە مانگی دواتردا زیان هەڵبگرێت، هەروەها، جووتێک کە ئەنجامی باش بەدەست دەهێنێت لە چوارچێوەیەکی کاتیدا لەوانەیە هەمان ئەدا بەدەست نەهێنێت لەسەر یەکێکی تر و تەنانەت ئەنجامە ڕاستەقینەکان بەتێپەڕبوونی کات دەگۆڕێت.

چۆن جووتێکی دراوی ڕاست هەڵبژێرین؟
بەچاودێریکردنی جووتێکی جۆراوجۆری دراو دەست پێبکە و هەوڵ بدە لە ئێستادا خۆت بە تایبەتمەندییە بێوێنەکانیان ئاشنا بکەیت و هەروەها دەتوانیت سەیری داتا مێژووییەکانیان بکەیت بۆ ئەوەی سروشتی هەڵسوکەوتی جووتەکە لە ڕابردوودا بزانیت دوای ئەم هەنگاوە دەتوانیت دەست بکەیت بە تاقیکردنەوەی ئەدای پێشووی “پشت تاقیکردنەوە” لە دراوەکان کە وا دیارە بەڵێندەر و دروستە بۆ تێوەگرتن لە سیستەمی بازرگانیەکەتدا، بەڵام دەبێت لەوە تێبگەین کە دەکرێت ستراتیجەکەت بتوانێت ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنێت لەسەر جووتێک لەکاتی شکستهێنان لەگەڵ جووتەکانی تر و ڕەنگە ئەم پەیوەندیانە بە درێژایی کات بە تەواوی بگۆڕن. هەندێک لە بازرگانانی فۆرێکس پێیان باشە هەموو کات بە جووتێکی دراو یان چەند جووتێک بچەسپێنن بۆ ئەوەی شتەکان بە سادەیی بهێڵنەوە، لە کاتێکدا هەندێکی تر پێیان باشە کە بازرگانی ژمارەیەکی زۆر لە جووتەکان بکەن بە پشتبەستن بە بارودۆخی زاڵ لە بازاڕدا و گونجاوی ئەم جووتانە بۆ ئەو دەرفەتانەی لەبەردەستدان ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەم دوو ڕێگایە پەیوەستە بە شێوازی تایبەتی خۆت و چەند ئاسوودەیت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ جووتە دیاریکراوەکان، وە بڕیارەکە لەم حاڵەتەدا بە گونجاوی جووتە دراوەکان دیاری دەکرێت کە بۆ ستراتیجی بازرگانیەکەت هەڵبژێردراون.

پشت تاقیکردنەوەکە خاڵێکی باش بۆ هەڵبژاردنی جووتە دراوەکان دابین دەکات کە دەتوانرێت تاقی بکرێتەوە لەسەر هەژماری دیمۆ، ئاماژە بەوە دەکات کە گۆڕانی سروشتی بازاڕ پێویستی بە گەڕانەوە هەیە بۆ تاقیکردنەوەکانی ئەدای ڕابردوو ئێستا یان داهاتوو هەروەها لەوانەیە پێویستت بە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بێت بۆ دانانی ئەم گۆڕانکاریانە لە ناو پلانی بازرگانی کاتی ڕاستەقینەت لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەسەر هەژماری دیمۆ.

لە هەر دوو حاڵدا، تۆ دەبێت ئەنجامی ئەرێنی بەدەست بهێنیت لە ماوەی تاقیکردنەوەی دیمۆ، و قازانجە بەردەوامەکان لە چەند مانگی یەک لەدوای یەکدا، بێ گوێدانە جووتە دراوەکان کە دەتەوێت بازرگانی بکەیت، وەک قۆناغێکی سەرەکی پێش ئەوەی بڕۆیت بۆ بازرگانی ڕاستەقینە لەسەر هەریەکێکیان .

بە کورتی، باشترین جووتی دراو بۆ بازرگانی کردن ئەو دراوانەن کە دەتوانیت قازانج بکەیت بە بازرگانی کردن و کەمکردنەوەی چانسی دۆڕاندن و هەروەها چاکترین کات بۆ بازرگانی کردن لە ڕێگەیەوە دەزانن و پێویستە زانیاری ئەو دراوانە بزانن کە بازرگانی دەکەن.

بەشداری بکە لەگەڵمان
استراتيجية الهيدج

ستراتیژی هيدج

هیدج یەکێکە لەو ڕێگایانەی کە بازرگانەکان لە بازاڕی فۆرس بەکاریان دەهێنن بۆ پاراستنی بازرگانیەکانیان لە مەترسی زیانە شاراوەکانی

المزيد »
Scroll to Top